كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌یی روو ده‌دات
"نابێت راسته‌وخۆ سه‌یری خۆرگیرانه‌كه بكه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی فه‌له‌كناسی ناسا رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دیارده‌ی خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌یی روو ده‌دات و ئاژانسی ناسا هۆشداری له میكانیزمی سه‌یركردنی دیارده‌كه ده‌دات.
ئاژانسه‌كه ئاشكراشی كرد، كاتێك خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌یی روو ده‌دات، كه مانگ ده‌كه‌وێته خاڵێكی زۆر دوور له زه‌وییه‌وه بچووكتر ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه به ته‌واوی به‌ری رووناكی له‌خۆر ناگرێت و خۆر وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌ك به ده‌وری مانگه‌وه دیار ده‌بێت.
كه‌ی خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌یی رووده‌دات؟
له 21ی ئه‌م مانگه و به ته‌واوی له كاتژمێر 8:39 خوله‌كی به‌یانی به‌كاتی گرینج روو ده‌دات.
له‌كوێ خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌یی به‌ته‌واوی ده‌بینرێت؟
رێڕه‌وی خۆرگیرانه‌كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقیا به‌ره‌و شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه و باكووری هیندستان و باشووری چین، به‌ر له‌وه‌ی له زه‌ریای هێمن كۆتایی بێت.
هاوكات خه‌ڵكی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوری ئاسیا خۆرگیرانی به‌شی ده‌بینن.
خه‌ڵكی ده‌توانن له رێگه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Eclipse"ی سه‌ر به ئاژانسی ناسا له تۆڕی ئینته‌رنێت به‌دواداچوون بۆ نه‌خشه‌ی خۆرگیرانه‌كه بكه‌ن و به وردی شوێنی بینینی دیارده‌كه بزانن.
ئایا سه‌یركردنی خۆرگیرانه‌كه زیانی ته‌ندروستی هه‌یه؟
نابێت راسته‌وخۆ سه‌یری خۆرگیرانه‌كه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له بینینی ئه‌و دیمه‌نه ناوازه‌یه بێبه‌ش نه‌بین، وه‌ك ناسا ئاماژه‌ی پێداوه، "راسته‌وخۆ سه‌یری هیچ جۆره خۆرگیرانێك نه‌كه‌ن! سه‌یركردنی خۆر مه‌ترسیداره، ده‌كرێت زیانی زۆری بۆ چاو هه‌بێت".
پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی بینینی خۆرگیران ده‌كه‌ن به هه‌موو ته‌مه‌نێكه‌وه، له كاتی سه‌یركردن له ته‌واوی قۆناغه‌كانی دیارده‌كه چاویلكه‌ی تایبه‌ت بپۆشن و بۆ وێنه‌گرتنیش ده‌بێت فلته‌ری تایبه‌ت به خۆر به‌كاربهێندرێن.
H.B