پزیشكانی ئێران ھۆشداری دەدەن
" 10پارێزگای ئێران لە سەرەوەی ھێڵی سووری مەترسییەكانی كۆرۆنان"
K24 - ھەولێر
ژمارەیەك لە پزیشكانی ئێران ھۆشداری لە شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا دەدەن و نامەیەك ئاراستەی حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەكەن.
ژمارەیەك لە پزیشكانی ئێران لە نامەیەكدا بۆ حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران ھۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا و سەرھەڵدانی شەپۆلی نوێی كۆرۆنا لە شارەكانی ئێران و نیگەرانی دەردەبڕن لە بەرزبوونەوەی ئامارەكان لە پارێزگاكانی ئێران، كە لە سەرەوەی ھێڵی سووری مەترسییەكانی كۆرۆنادان.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە، 10 پارێزگای ئێران لە سەرەوەی ھێڵی سووری مەترسییەكانن و پارێزگاكانی سنە، كرماشان، ورمێ و لۆرستان لە ریزبەندی ئەو ناوچانەن كە ھێڵی سووری مەترسییەكانی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە.