ئەو گروپە خوێنە دیاریکرا کە کەمترین چانسی بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا هەیە

کام گروپی خوێن زۆرترین تووشبووی هەیە

K24- هەولێر:

دەستەی زانستی جینات لە ئەمەریکا لە توێژینەوەیەک ئەوەی ئاشکرا کردووە، ئەو کەسانەی گروپی خوێنەکەیان ئۆ Oیە، کەمترین چانسیان بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.

دەستەکە لە رێگای کۆمپانیایەکی جینات لە کالیفۆرنیا توێژینەوەکەی ئەنجامداوە و تیایدا ئەوەیان خستووەتەڕوو، گروپی ئۆ بە رێژەی 14%  کەمتر چانسی ئەوەیان هەیە تووشی کۆرۆنا ببن و بە رێژەی 19% کەمتر چانسی ئەوەیان هەیە بەهۆی کۆرۆنا بچنە نەخۆشخانە.

پێشتریش چەند توێژینەوەیەک لەبارەی گروپی خوێنەکان ئەوەی دەرخستبوو، هەڵگرانی ئەو گروپە خوێنە، کەمتر تووشی هەوکردن و هەندێک نەخۆشی تووند دەبن.

هەروەها توێژینەوەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە، گروپی خوێنی ئەی بی، زیاترین چانسی هەیە بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

توێژەران دەشڵێن، گروپی خوێن کاریگەری زۆری لەسەر مرۆڤ هەیە، تەنانەت کاریگەری لەسەر گیرانی دەمارەکان و جەڵتەش هەیە. 

independent