نامەیەکی ڤان کوخ بە 236 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت
دوو ساڵ پێش مردنی لەگەڵ پۆل گوگان نووسیویەتی

K24 – هەولێر
نامەیەک کە بە هاوبەشی لەلایەن ڤینسینت ڤان کوخ و پۆل گوگان نووسراوە و تێیدا باسی حەزەکانیان و هونەر دەکەن، لە پاریس بە 236 هەزار دۆلار فرۆشرا.
لە نامەکەدا کە واژۆی هەردوو هونەرمەندی نێوداری جیهانی لەسەرە و بۆ ئێمیلی بێردنار، وێنەکێشێکی دیکەی هاوڕێیان نێردراوە لە ساڵی 1888، هەردوو وێنەکێش حەزی خۆیان بۆ زیندووکردکردنەوەی "هونەری هاوچەرخ" دەردەبڕن.
ڤان کوخ، یەکێک لە نێودارترین هونەرمەندانی جیهانە و لە تەمەنی 37 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، ئەو نامەیەی کە دوێنێ (سێشەممە، 16-6-2020) لە مەزادخانەیەکی پاریس فرۆشرا، پێش دوو ساڵ لە گیانلەدەستدانی نووسیوە.
ڤان کوخ لە نامەکەدا دەڵێ "من زۆر گرنگی بە گوگان دەدەم، ماوەیەکە پێموایە لەو پیشە پیسەمان زۆر پێویستمان بەو کەسانەیە کە دەستیان لە کاری سروشتی و میزاجی سۆزداریی زۆر هەیە لە شەقامە پاریسییە ماندووەکان".
ڤان کوخ لە وەسفی گوگان دەڵێ "ئەو پاکیزەیە، بەڵام حەزی ئاژەڵە کێوییەکانی هەیە، لەنێو گوگاندا خوێن و سێکس بەسەر تموحدا سەردەکەون... چووینە چەند ماڵێکی لەشفرۆشان، رەنگە لەکۆتاییدا لەوێ کاربکەین".
هەر لەو نامەیەدا گوگان بۆ ئیمیلی نووسیوە "گوێ لە ڤینسنت مەگرە، خۆت دەزانی بە ئاسانی رازیدەکرێت".
هـ.ر.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)