ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت تاوتوێ ده‌كات
حكومه‌ت خه‌رجییه‌كان رێكده‌خاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبووەوە.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چەند بابەتێكی گرنگی وەك رێکخستنی خەرجییەکان، پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەكە بوون.
گوته‌بێژی حكومه‌ت راشیگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 17/6/2020، له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس بەڕێوەچوو و تێیدا به وردی ته‌وه‌ره‌كان تاوتوێ كران.
ئ. م