كۆمپانیای دانەگاز پێداچوونەوە بە کارەکانی دەکات

دانەگاز لە میسر و هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە کارەکانی دەکات

K24 - ھەولێر

كۆمپانیا دانەگاز بڕیاریدا پێداچوونەوە بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژە و شایستەكانی لە ھەرێمی كوردستان و ئیمارات و میسر بكات.

كۆمپانیای دانەگاز لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی ئیدارەكەی لە پەراوێزی كۆبوونەوەیەكیدا، پێداچوونەوەی بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی كارو  پڕۆژەكانی لە ھەر یەك لە ھەرێمی كوردستان و میسر و ئیمارات كردووە.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجوومەنەكە ھەروەھا پێداچوونەوەی بەو راپۆرتە كرد كە تایبەتە بە پێدانی شایستەی دارایی و سكاڵای یاسایی  لە ھەرێمی كوردستان و میسر، ھەروەھا لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو راپۆرتە ساڵانەیە كرا كە تایبەتە بەو پلانەی بۆ ئەمساڵ داندراوە.

لە ماوەی ساڵی رابردوودا، ئەنجامە داراییەكانی كۆمپانیای داناگاز دریخست كە قازانجی تۆماركردووە، بەپێچەوانەی ساڵی 2018 كە ئەو كات زیانی كردووە.