هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە
K24- سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنی گیانی کارمەندان و هاووڵاتیان بە هۆی بوونی چەند حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی سبەی بەرواری 18_6_2020 پێنج شەممە پشووی فەرمی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە، تیایدا دەردەکەوێت، خەڵکێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بێ گوێدانە رێنماییەکان، خەریکی راییکردنی مامەڵەکانیان.
ئەمەش وایکردووە، چەند کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.