وەزیری بەرگریی سلۆڤاکیا: ئۆکرانیا ناچارە لە دەستدانی بەشێک لە خاکەکەی قبووڵ بکات

کەناڵی تەلەفزیۆنی te3 سلۆڤاکیا بڵاوی کردەوە، ڕۆبەرت کالینیاک، وەزیری بەرگریی سلۆڤاکیا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، ئۆکرانیا دەبێت لە دەستدانی بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی قبووڵ بکات.
وەزیری بەرگریی بۆ ئەو کەناڵە دووپاتی کردەووەتەوە، واقیع دەری دەخات ئۆکرانیا ناچار دەبێت دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی بێت.
کالینیاک، ئاماژەی بەوەش داوە "ئۆکرانیا درک بە تایبەتمەندییەکانی شوێنی جوگرافیای خۆی ناکات و تێناگات کە درێژترین سنووری لەگەڵ ڕووسیادا هەیە."
ئەو وەزیرە گوتیشی: "پێ دەچێت ئۆکرانیا درک بەوە نەکات خۆی لە نێوان ئەڵمانیا و سویسرادا نابینێتەوە، بەڵکو هەمیشە درێژترین سنووری لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕووسیادا دەبێت."
پێشتر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بە ڕۆبەرت ڤیگۆ، سەرۆکی سلۆڤاکیا لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا لە 22ـی کانونی یەکەمدا ڕایگەیاندبوو "بۆ چارەکردنی کێشەکان مۆسکۆ دژی براتیسلاڤا نییە کە ببێتە سەکۆیەک بۆ دانوستان."