بڕوانامه‌یه‌كی دكتۆرا به زمانی فه‌ره‌نسی له باره‌ی ره‌وانبێژی وده‌قی وتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌ده‌ستهات
لێكدانه‌وه‌یه‌كی ره‌وانبێژی و ده‌قیی بۆ وتاره‌كانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
K24 – هه‌ولێر:
قوتابی دكتۆرا، زه‌كه‌ریا محه‌مه‌د سه‌لیم عارف، تێزی دكتۆراكه‌ی خۆی، كه به زمانی فه‌ره‌نسی ئاماده‌ی كردبوو، تایبه‌تكردووه به وتار و ره‌وانبێژی و لێكدانه‌وه‌ی ده‌قی وتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی.
تێزه‌كه به ناویشانی "لێكدانه‌وه‌یه‌كی ره‌وانبێژی و ده‌قیی بۆ وتاره‌كانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له نێوان ساڵه‌كانی 2014 – 2017" پێشكه‌شی به‌شی فه‌ره‌نسی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر كراوه و ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه تاوتوێكرا و به پله‌ی "زۆرباش" په‌سند كرا.
توێژینه‌وه‌كه له 9 به‌ش پێكهاتووه:
به‌شی یه‌كه‌م: چوارچێوه‌ی تیۆری توێژینه‌وه‌كه‌یه.
به‌شی دووه‌م: شیكردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی ئێتووس روونكراوه‌ته‌وه، كه یه‌كێكه له كۆڵه‌كه‌كانی سێكوچكه‌ی ئه‌رستۆ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌ی وتار.
به‌شی چواره‌م: تایبه‌تكراوه به شێوازی داڕشتنی ده‌قه‌كان.
به‌شی پێنجه‌م: تایبه‌تكراوه به پێگه‌ی ئێتووس و سیاسه‌ت.
به‌شی شه‌شه‌م: لێكدانه‌وه بۆ وتاری سه‌رۆك بارزانی كراوه، كه له رێی نووسینه‌وه به بۆنه‌ی سه‌ده‌مین ساڵیادی واژووكردنی رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه.
به‌شی حه‌وته‌م: لێكدانه‌وه بۆ وتاری سه‌رۆك بارزانی له باشیك كراوه.
له به‌شی هه‌شته‌مدا لێكدانه‌وه بۆ وتارێكی تایبه‌ت به ریفراندۆم كراوه، كه سه‌رۆك بارزانی رۆژی 23ی ئه‌یلوولی 2017، له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س پێشكه‌شیكرد.
به‌شی نۆیه‌می توێژینه‌وه‌كه باس له دواین وتاری سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كراوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، راسته سه‌رۆك بارزانی له‌و وتاره‌یدا ده‌ستی له ئه‌ركێكی فه‌رمی هه‌ڵگرتووه، كه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمه، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و پۆست و ئه‌ركه فه‌رمییه‌ی كه هیچ كات به‌جێی نه‌هێشتووه، ئه‌ویش پێشمه‌رگه بوونه.

