گفتوگۆی پێكهاتهكانی كهركووك بۆ ئاساییكردنهوهی دۆخی ئهو شاره دهستی پێكرد
یهكهم كۆبوونهوه به سهرپهرشتی نهتهوه یهكگرتووهكان له بهغدا بهڕێوهچوو
K24- كهركووك:
بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی پارێزگای کەرکووك کۆبوونەوەی پێکهاتەکانی ئهو پارێزگایه بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی بە کارەکانی کرد.
له راگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ كوردستان 24 نێردراوه، كهمال كهركووكی، سهرۆكی ئهنجوومهنی سهركردایهتی كهركووك - گهرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، دوای رێکەوتنی لایەنە سیاسیەکانی پەیوەندار بە پارێزگای کەرکووك و دەستنیشانکردنی ھەر لایەنێك بە نوێنەری بۆ بەشداربوونی لە دانیشتنەکان لەبەرواری ٢٠١٩/٣/١٢ یەکەم کۆبونەوەی پێکهاتەکانی کەرکووك لە بەغدا و لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی پێکرد، بەئامانجی نزیك کردن و رێکەوتنی نۆێنەری پێکھاتەکانی کەرکووك و پاشان ئەو رێکەوتننامەیە لە ژێر سەرپەرەشتی و چاودێری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بدرێتە ھەردوو لایەنی پەیوەندیداری جێبەجێکار لە حکومەتی فیدرالی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ پەسەندکردن و بڕیار لهسهردان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووك و کۆتایی هینان بەو دۆخە سەپێنراوەی، کە تا ئێستاش بەردەوامە بۆ گەرانەوەی متمانە و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ خەڵکەکەی.
كهمال كهركووكی له راگهیهندراوهكهیدا نووسیویهتی: کۆبوونەوەکان ماوەی ٦ مانگ بەردەوام بوون و کۆی دۆسییه ئەمنی، سەربازی، سیاسی، ئیداری، ئابوری و زەوییەکان گفتوگۆی چڕیان لەبارەوە کرا، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم پاڵپشت و هاوکار بوون بۆ گەیشتنی نوێنەری پێکهاتەکان بەرێکەوتن لەسەر کۆی ئەو پرسانە.
ئاماژهی بهوهشداوه، لیژنەی پێکهاتەکان لەماوەی ٦ مانگی کارکردنی هەنگاوی باشی ناوه و لە رێکەوتنی کۆتایی نزیك بوونەتهوە بەڵام بەهۆی گرژییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو لە بەغدا و خۆپیشاندان، دواتر دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی پێشو و کابینەکەی، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ کۆبونەوەکان راگیران. ئەوە بوو رۆژ لە دوای رۆژ دۆخی سیاسی و ئەمنی لە کەرکووك بەرەو خراپ و خراپتر چوو.
ئاشكراشیكرد، جارێکی دیکە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان رێکەوتن لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەکان دەست پێبکاتەوە و کۆتایی بەو ناسەقامگیری، کوشتن، رفاندن، تۆقاندن زەویی داگیر کردن و نایاساییانەی رۆژانە ڕودەدات بھێندرێت.
سهرۆكی ئهنجوومهنی سهركردایهتی كهركووك - گهرمیانی پارتی گوتی: ئێستاش بە چاودێری و بەسەرپەرەشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت بۆیە وێڕای بەردەوامی مەترسی کۆرۆنا جارێکی دیكه لەبەرواری 2020/6/14 کۆبوونەوەکان لە بەغدا و لە ژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی بەکارەکانی خۆی کردەوە و بڕیاردرا، کۆبوونەوەکان بە چڕی بەردەوام بن، بۆ ئەوەی بگەنە رێکەوتنی یەکجارهكی لەسەر کۆی پرسەکان و دەیخەنە بەردەم ھەردوو حکومەت، بۆ پەسەند کردن و بڕیار لهسهردان بۆ جێبەجێ کردنیان و کۆتایھێنان بە ئاڵۆزی و نەھامەتییەکانی ناوچەکە.
H.B