بەسرە.. دانیشتووانی شارۆچکەی سادق خۆپیشاندان دەکەن

سه‌دان كه‌س له شارۆچكه‌یه‌كی باكووری به‌سره له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پارێزگاكه، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی سادق له باكووری به‌سره خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی (قرنه1) و به‌ره‌و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌یشتن به كێڵگه نه‌وتییه‌كه ڕێك خست.
سه‌رچاوه‌كان له‌م باره‌وه گوتوویانه، خۆپیشانده‌ران له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان بۆ شارۆچكه‌كه‌یان و نه‌بوونی هه‌لی كار بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی خۆپیشاندانییان كرد.
به پێی سه‌رچاوه‌كان، خۆپیشانده‌ران پێشتر مۆڵه‌تییان به به‌رپرسانی پارێزگای به‌سره دابوو و واده‌یه‌كییان بۆ دیاری كردبوون بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كان، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌سره وه‌ڵامی داواكارییه‌كانییانی نه‌داوه‌ته‌وه و دانیشتووانی شارۆچكه‌كه ناچار بوون، جارێكی دیكه خۆپیشاندان بكه‌نه‌وه.