4 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دهۆك چاك بوونه‌وه
دوای دڵنیابوونه‌وه له پشكنینه‌كان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه
K24- دهۆك:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك چاكبوونه‌وه‌ی 4 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سنووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "4 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا "covid-19" له دهۆك كه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوون، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان، ده‌ركه‌وت كه به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماله‌وه كرانه‌وه".
به‌مه‌ش تا ئێستا ژماره‌ی كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی له پارێزگای دهۆك به ته‌واوه‌تی چاك بوونه‌ته‌وه، گه‌یشته 92 كه‌س و 43 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه ماون.
H.B