هەولێر.. خانمەشێوەکارێک یەکەمین پیشانگەی تایبەت بە خۆی دەکاتەوە
پیشانگایەک بۆ بەرهەمە شێوه‌كارییه‌كانی خانمه‌شێوه‌كارێك له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه؛ ئه‌و خانمه‌شێوه‌كاره ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مه یه‌كه‌مین پیشه‌نگایه‌تی و هه‌وڵ ده‌دات له داهاتوو چالاكییه‌كانی زیاتر و فراوانتر بكات.
دووشه‌ممه، 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، "ماڵی وەفایی" له هه‌ولێر، لە درێژەی کار و چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی، پیشانگایەکی شێوەکاریی بۆ بەرهەمەکانی خانمه‌شێوەکار "هێلین ئەحمەد عەلی" كرده‌وه.
خانمه‌شێوەکار "هێلین ئەحمەد عەلی" له‌م پیشا‌نگایه‌دا ژماره‌یه‌ك له تابلۆ ڕه‌نگینه‌كانی خۆی نمایش كرد، كه زۆربه‌یان گوزارشت له ئافره‌ت و كولتوور و سروشتی كوردستان ده‌كه‌ن.
هێلین ئەحمەد عەلی له‌م باره‌وه تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوتی، ئه‌مه یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و ویستوویه‌تی له ڕێگه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانه‌وه ڕۆڵ و توانای ئافره‌تی كورد له بواری هونه‌ری به‌تایبه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری نیشان بدات.
ئه‌و خانمه‌شێوه‌كاره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاره هونه‌رییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ساده پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌مووان ده‌ربڕی ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردستانن.
هێلین ئەحمەد جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مه كاری یه‌كه‌میه‌تی، به‌ڵام له داهاتوودا چالاكییه هونه‌رییه‌كانی زیاتر و فره‌وانتر ده‌كات و بواری دیكه‌ی كولتووری كوردستان له خۆ ده‌گرێت.
پیشانگه‌کە تا ئێوارەی ڕۆژی سێشه‌ممه، 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، لەناو کتێبخانەی ماڵی وەفایی بەردەوام دەبێت و هه‌واداران و شه‌یدانی هونه‌ری وێنەکێشان و سروشتی كوردستان ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن.