پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان مامۆستا مەلا حەمەدەمین گویزڵینگەیی -م بیست

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان مامۆستا مەلا حەمەدەمین گویزڵینگەیی كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان مامۆستا مەلا حەمەدەمین گویزڵینگەیی -م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/6/17