وه‌زاره‌تی پهروەرده ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: ئه‌و قوتابخانه ناحكومیانه سزا ده‌ده‌ین كه پابه‌ندی بڕیاری داشكاندنی كرێی خوێندن نه‌بوونه
K24- هه‌ولێر:
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا كه واژۆی دكتۆر ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا هاتووه، دوای فه‌رمانی ژماره (61) له رێكه‌وتی 11/5/2010 و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ره‌چاوكردنی دۆخی هاووڵاتیان ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه ده‌ركران:
1- داشكاندنی رێژه‌ی 10%ی كرێی خوێندن له قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان ماوه‌كه‌ی درێژبكرێته‌وه له 28/5/2020 بۆ 30/7/2020.
2- ئه‌و داشكاندنه‌ی له فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 61 ئاماژه‌ی پێدراوه له هه‌ندێك قوتابخانه و په‌یمانگه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه و سكاڵای هاووڵاتیان له وه‌زاره‌ت و داواكاری گشتی تۆماركراون، دوای به‌دواداچوون چه‌ندین سه‌رپێچی له‌و بواره ده‌ستنیشان كراون، وه‌زاره‌ت چه‌ندین رێكار ده‌گرێته‌به‌ر وه‌ك سزادانی ماددی ئه‌و قوتابخانه و په‌یمانگه‌یانه، نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان، لێ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی ئاینده.
3- پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو قوتابخانه و په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ بكات، چ له داشكاندنی نرخی كرێی خوێندن یان له پێدانی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان وه‌ك له گرێبه‌سته‌كانیاندا هاتووه. داشكاندنیش ئه‌و قوتابیانه ناگرێته‌وه كه له ساڵی 2019 - 2020 وه‌ك شه‌خسی داشكاندنیان بۆ كراوه. دابه‌زاندنی نرخی كرێی خوێندن بۆ هه‌موو قوتابیان له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه و دابه‌زاندنی كرێی خوێندن بۆ بهخێوكارێك ئه‌گه‌ر زیاد له یه‌ك قوتابی هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی ناچنه خانه‌ی داشكاندن و پێویسته داشكاندنی 10% بۆ ئه‌و قوتابیانه بكرێت.
4- داشكاندنی 10% له سه‌ر كۆی گشتیی كرێی خوێندنه نه‌ك خوێندنی وه‌رزی دووه‌م، هه‌روه‌ها كرێی خواردن و گواستنه‌وه‌ی بۆ مانگی (3،4،5) نابێت وه‌ربگیرێت.
5 - ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
H.B
