ئه‌مەریكا پێشوازی له رێككه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
"ئەم ھەنگاوە هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سووریا"
K24 - ھەولێر
ئەمەریكا پێشوازی لە رێككەوتنی لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت، ئەم ھەنگاوە هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سووریا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به زمانی كوردی بڵاویكردووه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له سووریا، پێشوازی له‌و پێشكه‌وتنانه ده‌كات، كه له ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌دیهاتووه و رایگه‌یاندووه، خۆشحاڵن به‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بۆچوونێكی سیاسی هاوبه‌ش گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له دیمه‌شق ئاماژەی بەوەداوە، ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێزتر له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سووریا به‌گوێره‌ی پڕۆژه بڕیاری 2254ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە دوێنێ 17/6/2020 ئەنەكەسە و پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان گەیشتنە رێككەوتن.
ولیه‌م رۆباك، جێگری نوێنه‌ری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌دوای رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، سوپاسی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ گه‌یشتن به‌م قۆناغه له رۆژئاوای كوردستان و نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و گوتیشی: ئه‌مەریكا هیواداره ئه‌م هه‌نگاوه ببێته مایه‌ی بنیاتنانی بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ گه‌لی كورد له سووریا.