فڕۆکەکانی تورکیا شوانێکیان لە دەڤەری برادۆست شەهید کرد
بههۆی بۆردومانی فڕۆكهكانی توركیا شوانێک شەهید بوو
K24- ههولێر:
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بەکوردستان24ی راگەیاند، دوێنێ چوارشەممە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لەدەڤەری برادۆست لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا، شوانێک شەهید بووە.
راشیگەیاند، شوانەکە بەناوی عەباس مەغدید نیعمەت دانیشتووی شارەدێی هەریری سەربەقەزای شەقڵاوەیە و بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵەتەکەی لەناوچەکە بووە.
سەرچاوەکە گووتیشی، بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنە چۆڵە و ناوچەی شەڕە تا کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی نەتوانراوە تەرمی شوانەکە بهێنرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، درەنگ کەسوکارەکەی توانیویان بیهێننەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە و پاشانیش تەرمەکەی جارێکی دیکە رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
سوپای تورکیا لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی “ چنگی پڵنگ، ئۆپەراسیۆنێکی دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانیان هاتوونەتەوە چەند ناوچەیەکی سەر سنوور، بۆردومانی ناوچەکەش بەردەوامە
بەهۆی جەنگی نێوان تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، دەیان گوند چۆڵکراون و ژمارەیەک هاووڵاتیش شەهید بوون.
H,J