مامی بەشار ئەسەد لە فەرەنسا زیندانی دەکرێت

رەفعەت ئەسەد تاوانبارە بە بەهەدەردانی بڕێکی زۆر پارەی بەخشراو بە سووریا

K24 – هەولێر

بەتاوانی سپیکردنەوەی پارە، رەفعەت ئەسەد، مامی بەشار ئەسەدی سەرۆککۆماری سووریا لە فەرەنسا سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی دادگایەکی فەرەنسا، رەفعەت ئەسەد تاوانبارە بە بەهەدەردانی بڕێکی زۆر پارەی بەخشراو بە سووریا بۆ کڕینی موڵکوماڵ لە فەرەنسا، بای 90 ملیۆن یۆرۆ (زیاتر لە 101 ملیۆن دۆلار).

رەفعەد ئەسەدی تەمەن 82 ساڵ، پێشتر جێگری سەرۆکی سووریا بووە، هەموو تاوانەکان رەتدەکاتەوە و پارێزەرەکەشی دەڵێ، تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدەن.

لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکە، مامی بەشار ئەسەد کە لە مانگی دیسەمبەری رابردوودا بەهۆی خوێنبەربوون (ـی ناوەوە) لە نەخۆشخانە خەوێندرا، لە دادگاکە ئامادە نەبوو و پێناچێت بەهۆی تەمەنیەوە بخرێتە زیندان.

رەفعەت ئەسەد، پێش هاتنە سەر حوکمی بەشار ئەسەد بە یەکێک لە دەسەڵاتدارترین کەسانی سووریا ئەژماردەکرا و فەرماندەی سەربازی و دەستەڕاستی حافز ئەسەد بوو، کە لە ساڵانی 1971ـەوە بۆ 2000 سەرۆکی سووریا بوو.

رەفعەت لەلایەن بەشێکی زۆری خەڵکی سووریا بە "قەسابەکەی حەمما" ناسراوە، تۆمەتی ئەوەی دەدرێتە پاڵ لە ساڵی 1982 بە فەرمانی ئەو 10 بۆ 20 هەزار کەس کە لەدژی حافز ئەسەد شەڕیان کردووە، کوژراون بەڵام ئەو هەموو تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

BBC