چێڵسی بەفەرمی تیمۆ ڤێرنەری بردە ریزەکانی
تاکو هاوینی 2025 پەیوەندی بە بلووزەوە دەکات
چێڵسی بەفەرمی گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری لایپزیگی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی چێلسی ئینگلیزی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، تیمۆ ڤێرنەری 24 ساڵان تاکو هاوینی 2025 پەیوەندیی بە یانەکەیان دەکات، کە نرخی گرێبەستەکەی هێرشبەرە ئەڵمانییەکە دەگاتە 47 ملیۆن پاوەند.
ڤێرنەر کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندیی بە ریزەکانی بلووز دەکات و هاوشانی حەکیم زیاش و کریستیان پۆلیسیچ یاریی بۆ یانەکە دەکەن، کە ئەم وەرزە تاکو ئێستا ڤێرنەر لە 43 یاری 32 گۆڵی کردووە و 13 ئەسیستی کردووە، کە لە بۆندزلیگا لە دوای لیڤاندۆڤسکی دووەم زۆرترین گۆڵی کردووە و دوێنێ شەو گۆڵی ژمارە 26ی کرد.
ڤێرنەر لە لێدوانێکی بە ماڵپەڕی یانە نوێیەکەی راگەیاندووە: من دڵخۆشم بەوەی پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە دەکەم و دەمەوێت سوپاسی یانەی لایپزیگیش بکەم بۆ ئەو چەند ساڵەی یاریم بۆ ئەنجام دا.
ڤێرنەر تەنیا دوو یاریی لە بۆندزلیگا ماوە بە درێسی لایپزیگ ئەنجامی بدات، دوای ئەو دوو یارییە پەیوەندی بە چێلسییەوە دەکات و دوای حەکیم زیاش دەبێتە دووەم یاریزان پەیوەندیی بە بلووزەوە بکات.