توركیا ئەنجامی 36 كاتژمێری ئۆپەراسیۆنەكەی دژی پەكەكە ئاشكرا دەكات
له فڕۆكه‌ی ئێف16 و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بەكارھێنراوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرای دەكات، لە ماوەی 36 كاتژمێری ئۆپەراسیۆنەكەیان بەناوی (چنگی پڵنگ) 500 پێگەی پەكەكەیان كردووەتە ئامانج.
خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و له‌چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ، دژی پێگه‌كه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 500 پێگه‌ی په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، بێجگه له فڕۆكه‌ی ئێف16 و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، تۆپهاوێژی جۆری هاویتزه‌رسیان به‌كارهێناوه.
خولوسی ئاكار گوتیشی، له ئۆپەراسیۆنه‌كانیان دژی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.