چەند بڕیارێك لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەكان

لەبارەی ھاتووچۆوە چەند خاڵێك ئاراستەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، چەند خاڵێك ئاراستەی ژووی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەكات.

لە نووسراوەكەدا ھاتووە: "ھاتووچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ھەماھەنگی و كارئاسانیان بۆ دەكرێت".

لە خاڵێكی دیكەی نووسراوەكەدا وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە: "ھاتووچۆكردنی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە رێگەی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیران   (JCC( لە  وەزارەتی ناوخۆ رێگەپێدانیان بۆ دەكرێت، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان".

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكردووە: "ھاتووچۆی كۆمپانیاكانی پەیوەندی و نەوت كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەری گشتی دیوان رێگەپێدانیان بۆ دەكرێت، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و سامانە سرووشتییەكان".