چەند بڕیارێك لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەكان
لەبارەی ھاتووچۆوە چەند خاڵێك ئاراستەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، چەند خاڵێك ئاراستەی ژووی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەكات.
لە نووسراوەكەدا ھاتووە: "ھاتووچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ھەماھەنگی و كارئاسانیان بۆ دەكرێت".
لە خاڵێكی دیكەی نووسراوەكەدا وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە: "ھاتووچۆكردنی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە رێگەی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیران (JCC( لە وەزارەتی ناوخۆ رێگەپێدانیان بۆ دەكرێت، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان".
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكردووە: "ھاتووچۆی كۆمپانیاكانی پەیوەندی و نەوت كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەری گشتی دیوان رێگەپێدانیان بۆ دەكرێت، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و سامانە سرووشتییەكان".