یەکەم حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە رانیە تۆمارکرا

چەند رۆژێك لەژێر چاودێری پزیشكیدا بوو

K24 - رانیە

ئاراس ئەمین، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری راپەڕین رایگەیاند: "تووشبووێكی كۆرۆنا لە رانیە گیانی لەدەستدا، ئەمەش بە یەكەم حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لەو دەڤەرە ھەژمار دەكرێت".

گوتیشی: "ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە پێشمەرگەی خانەنشین بوو، چەند رۆژێک له سەنتەری تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا لە رانیە لە ژێر چاودێری پزیشكیدابوو".