وەزیری تەندروستی ھۆشداری دەدات
لەبارەی تەشەنەكردنی كۆرۆنا
K24 - ھەولێر
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی تەشەنەكردنی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و خاوبوونەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناکە.
دەقی پەیامی وەزیری تەندروستی:.
بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خاوبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاووڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
18 حوزەیران 2020