پێنج تووشبووی دیكەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

"تەمەنیان لەنێوان 55 بۆ 80 ساڵیدایە"

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ پێنج كەسی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان خەڵکی هەڵەبجەیە و یەکێکی دیکەش کەلار و سێی دیكەشیان دانیشتووی سلێمانین".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو كەسانەی ئەمڕۆ گیانیشیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 55 بۆ 80 ساڵیدایە".