شەشەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرێوەچوو
باس لە دۆخی ئابووری کرا
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی (18/6/2020)، بەسەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەرێوبەرانی ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سەر بەوەزارەت، شەشەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرێوەچوو.
كۆبوونهوهكه لە هۆلی بەڕێوەبەرەیاتی گشتی ژمێركاری ئەنجامدارا كە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە دۆخی ئابوری ھەرێم و چونی شاندی ھەرێم بۆ بەغداو کاری لیژنەکانی چاكسازی.
بههۆی دابهزینی نرخی نهوت، كهمبوونهوهی داهاتی ناوخۆ، بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕینی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم لە لایەن بەغداوە، دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان پێداچوونەوەی لە لایەن حکومەتەوە بۆ دەکرێت.