دوای توركیا.. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی ئێرانیش بانگ ده‌كات
له‌سه‌ر تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی تۆپباران و بۆردوومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی سنووری دۆڵی ئالانه، باڵیۆزی ئێرانیان له به‌غدا بانگكردووه.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 18-6-2020) لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد. وه‌زاره‌تەکە یاداشتێكی ناڕه‌زایی داوه‌ته ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاگادار بكاته‌وه له تۆپباران و بۆردوومان و زیانگه‌یاندن به ناوچه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌خت له پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی هه‌ردوولا، له هه‌مان كاتدا، ئه‌و كرده‌وانه‌ش ئیدانه ده‌كات و به گرنگی ده‌زانێت لایه‌نی ئێرانی رێز له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بگرێت و ئه‌و كرده‌وانه‌ش رابگرێت.
هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێت رێگه‌چاره‌ی هاوبه‌ش له پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری بدۆزرێته‌وه له ناوچه سنوورییه‌كانی هاوبه‌شه‌كان.
بانگکردنی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە (16-6-2020) تۆپخانەکانی ئێران گوندە سنوورییەکانی دۆڵی ئالانەیان بۆردوومان کرد، جگە لە زیانی ماددی ترسیشیان لەنێو خەڵکی ناوچەکە بڵاوکردەوە.
ئ. م