ئەردۆغان: ئامانجمانە گەشەی ئابووریی تورکیا زیاتر بەرز بکەینەوە

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە گوتارێکدا لە بارەی دۆخی ئابووری وڵاتەکەی ڕایگەیاند، تورکیا لە ساڵی 2024 ژمارەی پێوانەیی هەناردەکردنی تۆمار کردووە و قەبارەی هەناردەکردن 262 ملیار دۆلار بووە.
هەروەها ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەو پلانە ئابوورییەی بۆ ئەم ساڵ (2025)یان داناوە، هەر تاکێک لە تورکیا داهاتی 17 هەزار دۆلار دەبێت.
بە گوتەی ئەردۆغان، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا گەشەی ئابووری تورکیا بەردەوام لە گەشە بووە، دەڵێت: لە ئەیلوولی 2024 ئابووری تورکیا بە ڕێژەی 2.1% گەشەی کردووە، بەڵام بۆ ئەم ساڵ 2025 ئامانجمانە گەشەی ئابووری بۆ %40 بەرز بکەینەوە.