كازمی: رێگه به كه‌س ناده‌ین سه‌قامگیری عێراق تێكبدات
كازمی له‌سه‌ر "سه‌ربازی ون" هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له باره‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، رایگه‌یاند، "ئەو موشەكانەی مۆنیومێنتی سەربازی ونيان كرده ئامانج لەبەغدا هەڕەشەن بۆسەر ئەمنیەت و داهاتوومان".
كازمی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "رێگە بەهیچ شوێنێكی دەرەكی نادەین عێراق بەرەو پشێوی ببات لەپێناو بەرژەوەندییەكانی".
كازمی پێداگری له‌سه‌ر "سه‌روه‌ری نیشتمان و پاراستنی هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه" و ده‌ڵێت: "پابەندین لەسەر ئەو بەڵێنانەی بە گەلەكەمان داوە كە سەروەری نیشتمان وهاووڵاتیان بپارێزین".
رۆژی 11ی ئایار، گفتوگۆی ستراتیژی له نێوان به‌غدا و واشنتن ئه‌نجامدرا، تێیدا لایه‌نی عێراقی، پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی وڵات كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی داوای پته‌وكردنی رێوشوێنه‌كانی پاراستنی هێزه‌كانیان كرد، به‌ڵام دوای گفتوگۆكان، چه‌ند جارێك كاتیۆشیا و مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراوه، كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له ناوچه‌كه‌یه.
ئ. م