کەیفی مستەفا: شەش هەزار پێگەی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان هەن

ساڵانە، ژمارەیەکی زۆر تیمی شوێنەوارناسیی هەرێمی کوردستان، لە دەرەوە بە چەندان جۆری جیاواز ڕاهێنان دەکەن. 

کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێمی کوردستان، بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند: "لەهەرێمی کوردستان شەش هەزار پێگەی شوێنەواری تۆمار کراون، ساڵانە 30 تیمی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و ڕووپێوی و کنە و پشکنین دەکەن." 

کەیفی مستەفا، گوتی : "لە پارێزگای دهۆک زۆرترین ڕووپێوی کراوە  و لە دوای ئەویش پارێزگای سلێمانی و هەولێر دێن." 

کەیفی مستەفا، هێمای بۆ ئەوە کرد "پارێزگارییەکی زۆرباش لە پێگە شوێنەوارییەکان کراوە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری تیمە بیانییەکانی تایبەت بە شوێنەوارناسی دێنە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ئەمەریکا و ژاپۆن و ئەورووپا و چەند وڵاتێکی دیکە.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment