ئەڵمانیا زیاتر لە 1000 یۆرۆ دەداتە هەر پەنابەرێکی سووری ئەگەر بگەڕێنەوە وڵاتەکەی

پەنابەرانی سووریا لە ئەڵمانیا 'ئەرشیف'
پەنابەرانی سووریا لە ئەڵمانیا 'ئەرشیف'

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەرلین بەنیازە بەرنامە داراییەکەی بۆ ئەو پەنابەرە سوورییانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، زیاد بکات. 

ئێلینۆر پێتەرمان، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت: "دەمانەوێت لە داهاتوودا بەرنامەکە فراوانتر بکەین بۆ ئەو پەنابەرانەی ئارەزووی گەڕانەوەی وڵاتەکەیان هەیە." گوتیشی: "ئەڵمانیا تێچووی گەشتکردن بە بەهای 200 یۆرۆ و  هەزار یۆرۆش وەکو هاوکاری، دەداتە هەر پەنابەرێکی سووری کە ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ سووریا هەیە."

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد "هێشتا ڕوون نییە ئایا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی سووریی پەنابەر لەئەڵمانیا، دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان یان نا؟"

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، لە 2015 ەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 975 هەزار هاووڵاتی سووریا لە ئەڵمانیا دەژین.