هەوڵی کوشتنی سەرۆکی لەکارلادراوی کۆریای باشوور درا

ئەمڕۆ شەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2025، لێکۆڵەرانی کۆریای باشوور داوایان لە چۆی سانگ مۆک، سەرۆکی بە وەکالەتی ئەو وڵاتە کرد، بۆ ئەوەی فەرمان بە دەزگای ئاسایشی سەرۆکایەتیی بکات، یۆن سوک یول، سەرۆکی دوورخراوەی وڵات دەستگیر بکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوێنێ هەینی، پاسەوانانی سەرۆکایەتی و هێزە سەربازییەکان ڕێگرییان لە دەسەڵاتداران کرد بۆ دەستگیرکردنی یۆن، لە ئەنجامدا ماوەی شەش کاتژمێر ڕووبەڕووبوونەوە لەناو ئەو کۆمەڵگایەی کە یۆن تێیدا نیشتەجێیە. ڕووی دا، .
نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵیی بەرپرسانی باڵا، کە لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە دەکات، ڕایگەیاند "جارێکی دیکە داوای لە وەزیری دارایی بە وەکالەت کردووە کە فەرمانێک بۆ دەزگای ئاسایشی سەرۆکایەتیی دەربکات بۆ هاوکاریکردن سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی وڵات."
ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بڵاوی کردەوە "پۆلیس داوای لە بەرپرسی دەزگای ئاسایشی سەرۆکایەتیی پارک چونگ جون، کردووە ڕۆژی سێشەممە ئامادەبێت بۆ لێپرسینەوە.
لە 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور، هەوڵی سەپاندنی یاسای سەربازیی دا، بەمەش وڵاتەکەی تووشی شۆک کرد و ئەو بڕیارەی بووە هۆی ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربچێت.