به‌هۆی نه‌خۆشییه كوشنده‌كه‌ی وازی له كاری راهێنه‌رایه‌تی هێنا
یاریده‌ده‌ری پێشووی راهێنه‌ری بارسێلۆنا: رۆژ به رۆژ ماسولكه‌كانم ده‌پووكێته‌وه
خوان كارلۆس ئۆنزوی راهێنه‌ری ئیسپانی به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن وازی له كاری راهێنه‌رایه‌تی هێنا.
خوان كارلۆس ئۆنزۆی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ ن‌و به ئاماده‌بوونی بارتۆمیۆی سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه و كۆمه‌ڵێك له یاریزانان رایگه‌یاند تووشی نه‌خۆشی پووكانه‌وه‌ی ماسولكه بووه كه ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی له وه‌رزی رابردووه‌وه دیاریكراوه ئه‌و كاته‌ی بووه راهێنه‌ری یانه‌ی جیرۆنا، به‌ڵام له مانگی شوباتی رابردوو دووپاتكرایه‌وه كه تووشی نه‌خۆشیه ده‌گمه‌نه‌كه بووه.
خوان كارلۆس ئۆنزوی پێشتر له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان گۆڵپارێزی یانه‌ی بارسێلۆنا بوو، پاشان بووه یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری لویز ئێنریكی له نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 توانی پێنج نازناو بباته‌وه.
ئۆنزوی له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وازهێنانی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند و گوتی: له هاوینی رابردوو پزیشكان هانیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام دوای چوار مانگ به‌هۆی ئه‌نجامی خراپ دوورخرایه‌وه و ئێستاش بڕیاریداوه به یه‌كجاری واز له راهێنه‌رایه‌تی بهێنێت
خوان كارلۆس ئۆنزوی ده‌شڵێت: ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی من به تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ست و قاچه‌كانم ده‌بێت و ئێستا به رێژه‌یه‌ك توانای قاچی راستم له‌ده‌ستداوه، من پێشوازی له‌وه ده‌كه‌م و له‌رووی بیركردنه‌وه به‌هێزم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیه سه‌خته بژیم، پێموایه من به به‌ختم كه رێگه‌ی داوه تا ئه‌م كاته بژیم.
ئۆنزۆی ده‌شڵێت: چاره‌نووسی من له‌گه‌ڵ راهێنه‌رایه‌تی كۆتایی هاتووه و له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی خێرخوازی كار ده‌كه‌م كه كار ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ تووشبوانی ئه‌م نه‌خۆشیه.
ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی ئۆنزۆی له جیهان دا له ملیۆن كه‌س ته‌نیا یه‌ك كه‌س تووش ده‌بێت، كه تێیدا رۆژ به رۆژ ماسولكه‌كانی جه‌سته ده‌پووكینه‌وه و تا ئێستاش له جیهان چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه نییه.
