بایدن، هیلاری كلینتۆن خەڵات دەکات
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا وەکوو ڕێزلێنانێک بۆ ئەو خەبات و خزمەتە سیاسییەی بە ئەمەریکای کردووە هیلاری کلینتن خەڵات دەکات.
شەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2025، کۆشکی سپی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتوو، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا میدالیای شەرەفمەندی دەداتە هیلاری كلینتۆن، کەسایەتی دیاریی سیاسی وڵاتەکەی و دیموکراتەکان.
کۆشکی سپی ڕاشگەیاندووە: "كلینتۆن زۆر جار مێژووی تۆمار کردووە لە خزمەتی گشتییدا، هەر وەک وەکوو یەکەم خانمی سیناتۆر و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کاری کردووە، هەروەها یەکەم ئافرەت بوو کە ببێتە کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکا."
میدالیای شەرەفمەندی ئەمەریکا کە ناسراوە بە میدالیای 'ئازادیی سەرۆکایەتی' لە ساڵی 1963 لەلایەن ڕۆبێرت ئێف کەنەدی برای جۆن ئێف کەنەدی، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا داهێنراوە و لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە دەدرێتە ئەو کەسایەتییانەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە سەقامگیری، ئاشتی و ئاسایشیی ئەمەریکا، بەشێوەیەک مەرج نییە ئەو کەسە هاووڵاتیی ئەمەریکی یان سەربازی بێت.