83 كه‌سی دیكه له عێراق به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 1500 كه‌سیش تووشبوون
ئاماری تووشبووان هه‌ڵكشا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 1463 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران و 563 حاڵه‌تیش چاكبوونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشت و 83 حاڵه‌تی دیكه‌ی مردنیش تۆمار كران.
به گوێره‌ی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئاماره‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا به‌م جۆره‌ن:
كۆی گشتی تووشبووان: 25717
كۆی گشتی چاكبوونه‌وه: 11333
كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێریدان: 13528
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێری چڕدان: 212
كۆی گشتی مردووان: 856