كچه شاخه‌وانێك له‌سه‌ر تاشهبهردێك هه‌ڵدێرا و كۆچی دوایی كرد
له به‌رزایی 150 مه‌تر هه‌ڵدێراوه
فیدراسیۆنی شاخه‌وانی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه لوسی دوادی، شاخه‌وانی ته‌مه‌ن 16 ساڵانی فه‌ڕه‌نسی به هۆی كه‌وتنه‌خوار له‌سه‌ر تاشه‌به‌رد كۆچی دوایی كرد.
لوسی دوادی كچه پاڵه‌وانێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵانی فه‌ڕه‌نسی بوو كه زۆر به باشی تاشه به‌رده‌كانی ده‌بڕی و یه‌ك له‌و كه‌سانه بوو كه ببێته پاڵه‌وانی ئۆلمپیك و زۆربه‌ی ركابه‌رییه‌كانی جهیانی، ئه‌م وه‌رزشوانه رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتێك له كێوه‌كانی ئاڵپ به‌سه‌ر تاشه به‌رده‌كاندا مه‌شق و راهێنانی ده‌كرد كه‌وته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا.
لوسی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی وه‌رزشوانی له كێوه‌كانی ئاڵپ بووه له به‌رزایی 150 مه‌تری هه‌ڵدێراوه.
فیدراسیۆنی شاخه‌وانی فه‌ڕه‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: لوسی وه‌رزشوانێكی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بوو، یه‌كێك بوو له‌و به‌هره‌مه‌ندانه‌ی كه رۆژ به رۆژ ده‌دره‌وشایه‌وه، ئه‌و عاشقی هه‌موو به‌شه وهزرشییهكانی شاخه‌وانی بوو، فیدراسیۆنی شاخه‌وانی زۆر بۆ له‌ده‌ستدانی لوسی به‌داخه.
لوسی له شاخه‌وانی و بڕێنی تاشه‌به‌رده‌كان یه‌ك له دیارده ئاستبه‌رزه‌كان بووه. وه‌رزشێ بڕینی تاشه‌به‌رد بڕیاره له ساڵی داهاتوودا بۆ یه‌كه‌مجار له ئۆلمپیكی تۆكیۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
فیدراسیۆنی شاخه‌وانی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به ده‌ستكه‌وته‌كانی لوسی كردووه كه بریتین له پاڵه‌وانێتی ركابه‌رییه‌كانی بڕینی تاشه‌به‌ردی گه‌نجانی جیهان له ساڵی 2019، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی ركابه‌ریی سه‌ركه‌وتن له تاشه‌به‌ردی گه‌وره‌ساڵانی جیهانی كرد و له یه‌كه‌م به‌شداریكردنیدا پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی


.jpg)