هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی كرایه سه‌ر ئوسترالیا
كراوه‌ته سه‌ر تێكڕای دامه‌زراوه حكومییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، سكوت مۆریسۆن رایگه‌یاند، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌ته سه‌ر تێكڕای دامه‌زراوه حكومییه‌كان و كه‌رتی پیشه‌سازی و ده‌سته خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه.
مۆریسۆن گوتیشی: هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه به شاره‌زایی كراوه و هێرشێكی ئاڵۆز بووه و له لایه‌ن كیانێكی بێگانه‌وه دژی ئوسترالیا رێكخراوه.
روونیشیكرده‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا ئاستی مه‌ترسی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر ئوسترالیا په‌ری سه‌ندووه و ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره مه‌ترسیانه‌ش له ئارادایه.