دهروازهی تهل كۆچهری نێوان عێراق و سووریا دهكرێتهوه
بە بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان
K24 – ههولێر:
بە بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی دهروازهی سنووری تەل کۆچەر بۆ ماوەی شەش مانگ دەکرێتەوە.
ئاژانسی "ئەسۆشیەتد پرێس" رەشنووسی بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ کردنەوەی دهروازهی سنووری تەل کۆچەری نێوان عێراق و رۆژئاوای کوردستان بڵاوكردهوه.
لە رەشنووسەکە هاتووە: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکچوونی دۆخی تەندروستی، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردنەوەی دەروازهی سنووری تەل کۆچەر بۆ ماوەی شەش مانگ دەکات و هەروەها شەرعیەتی بۆ هەردوو دەروازهی سنووری بابولهەوا و بابولسەلامی پارێزگای ئیدلبی بۆ شەش مانگ درێژکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی رەشنووسەکەدا هاتووە: بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، 11 ملیۆن سووری پێویستیان بە یارمهتی خێرای مرۆیی هەیە.