85 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا لە هه‌رێمی كوردستان چاك بوونەوە
تا ئێستا 1275 تووشبوو له هه‌رێمی كوردستان چاك بوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی گشتی له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر: سلێمانی و دهۆك چاكبوونه‌وه‌ی 85 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان راگه‌یاند، كه زۆربه‌یان له شاری سلێمانین و سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 30 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و كۆی ژماره‌ی چاكبووانی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه گه‌یشته 451 كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش رایگه‌یاند، دوای وه‌رگرتنی پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، 50 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش تا ئێستا 721 تووشبووی كۆرۆنا له سلێمانی چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌كۆی ئه‌و 50 كه‌سی ئه‌مڕۆ له سلێمانی چاكبوونه‌ته‌وه، زۆربه‌یان گه‌نجن.
هه‌روه‌ها له پارێزگای دهۆكیش 5 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه و تا ئێستا 103 تووشبوو لەو پارێزگایە چاكبوونەتەوە.
H.B