عه‌ره‌بی كه‌ركووك رازییه پۆستی پارێزگار به كورد بدرێت.. به‌ڵام به مه‌رج
لێكنزیكبوونه‌وه له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك هه‌یه و ده‌یانه‌وێت دۆخی شاره‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه
K24- كه‌ركووك:
سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك دووپاتی ده‌كاته‌وه، لارییان نییه له پێدانی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به پێكهاته‌ی كورد، به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سێكی نیشتیمانی بێت و هه‌موو پێكهاته‌یه‌ك به‌بێ جیاوازی بپارێزێت.
له‌كاتێكدا خەڵکێکی زۆر لەکەرکووك، چاویان لە ئەنجامی گفتوگۆی نوێنەری پێکھاتەکانی شارەکەیە، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئەم پارێزگایه، ئیسماعیل حه‌دیدی سه‌ركرده له به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك ده‌ڵێت: ئێمە لاریمان نیە پۆستی پاڕێزگاری کەرکووك بدرێت بە کورد، بەڵام دەمانەوێت له گفتوگۆکانیش بگەینە رێکەوتن.
هه‌وره‌ها گوتیشی: "ئێستا گفتوگۆكان ھەنگاوی باشیان بڕیووە و چەند رۆژێکی دیکە ھەواڵی باشتر دەبیستن، دەمانەوێت کەسێکی نیشتمانی کەرکووك بەڕێوە ببات و پارێزگاری له هه‌مووان بكات".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ھەفتەی رابردوو گفتوگۆی نێوان پێکھاتەکانی کەرکووك لە کورد و عەرەب و تورکمان به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لەبەغدا بەرێوەچوو، ھەنگاوی لێك نزیکبوونەوە ھەیە و نوێنەری سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لەگفتوگۆکاندایه، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو دوا کۆبوونەوە بۆ كۆتا بڕیار ئه‌نجام بدرێت.
بەگوێرەی زانیاریەکانی كوردستان 24 پێکھاتەکانی کەرکووك لەگەڵ ئاساییبونەوەی دۆخی شاره‌كه‌یانن و بڕیارە ھێزیکی ھاوبەش لەنەتەوەکانی شارەکە پێکبھێنرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئەمنی لەو شارە.
H.B