ئەو تۆمەتبارەی 2 رۆژ هاوسەرەكەی لە گەرماودا كەلەپچە كردبوو، دەستگیر كرا
هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌شی كردبوو
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵی خۆی له گه‌رماو كه‌له‌پچه كردبوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی (ف. ف. م) كه توركن، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبوو، له كاتی ده‌ستگیركردنیشی، ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تیشی پێ بووه.
پۆلیسی هه‌ولێر روونی ده‌كاته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه دانی به كردهوهكهیدا ناوه و به پێی مادده‌ی 7ی خێزانی، به‌ندكراوه و رووبه‌ڕووی یاسای ده‌كرێته‌وه.
ئ. م