تووشبوویەکی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا
زانیاری لەبارەی دەخرێتەڕوو
K24- هەولێر:
د. فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەداخەوە تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پیاوێکی تەمەن 54 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندە و نەخۆشی سستی گورچیلەی هەبوو دوای خەواندن و مانەوەی لەژێر چاودێری پزیشکیدا ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
داواش دەکات، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، داواکارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.