وردەکاری کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێم لە بەغدا
لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆدەبێتەوە
K24- هەولێر:
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە.
راشیگەیاند، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هەر یەک لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و د، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.
کوردستان24 زانیویەتی، سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، باسکردنە لە دواین پێشهاتەکانی عێراق، هەروەها باس لە کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەکرێت.