به فه‌رمی زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی 4 یاریزانی له‌ده‌ستدا
زێدان: بیر له بارسێلۆنا ناكه‌ینه‌وه
.jpg)
زینه‌دین زێدان لیستی یاریزانه‌كانی ریال مه‌دریدی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سوسیداد بڵاوكرده‌وه و تێیدا 4 یاریزانی دوورخستۆته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال سوسیداد ئاشكرا كرد، تێیدا هه‌ریه‌ك له ئیسكۆ، ناچۆ، ڤاسكێز و یوڤیچ به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ماریانۆ دیاز بانگهێشت كراوه.
زینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان یاری له دوای یاری باشتر ده‌بن، ده‌شڵێت: بیر له قسه‌كانی جیرارد پێكێ ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام هیوادارم كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوبژیوانان نه‌كات.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه نایه‌وێت باسی له‌ده‌ستدانی 2 خاڵه‌كه‌ی بارسێلۆنا بكات، ده‌شڵێت: ته‌نیا ده‌مه‌وێت باسی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بكه‌م كه بۆ ئێمه وه‌كو یاری كۆتاییه.
زیزۆ گوتیشی: یه‌كسانبوونه‌كه‌ی بارسێلۆنا هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا گوتوومه ئێمه 11 یاری كۆتاییمان له‌به‌رده‌م ماوه، هه‌میشه ریال له یارییه كۆتاییه‌كان باشه، چونكه تاكه رێگایه‌كه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه.
زیزۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه زۆر دڵخۆشه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماركۆ ئاسێنسیۆ، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له یاری رابردوو له‌گه‌ڵ هاتنه نێو یاریگه‌ی هه‌مووانی دڵخۆش كرد، ئه‌و له یاریكردن زۆر له‌سه‌رخۆیه، زۆریش كاریگه‌ره، ئێستاش پێویسته په‌له نه‌كات و به‌هێمنی له نێو یاریگه بجوڵێت.