12 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە
12 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە
K24- دهۆک:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بڵاویکردەوە، 12 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا 115 تووشبوو چاکبوونەتەوە و تەنها 28 تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون.
لە دهۆک، بەهۆی خوانێکی نانخواردن ژمارەیەک هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن، دۆخەکە لەو پارێزگایە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە سلێمانی، پێنج تووشبووی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و لە هەولێریش بە بەروارد بە پێشوو ژمارەی حاڵەتەکان زیادی کردووە.