ئه‌مڕۆ زۆرترین كه‌س له عێراق تووشی كۆرۆنا بوون
دۆخی ته‌ندروستی 247 تووشبوو ناجێگیره
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 10 هه‌زار و 22 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی هه‌زار و 870 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 88 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 1006 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 29 هه‌زار و 222 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 1013 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 13 هه‌زار و 211 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 14 هه‌زار و 998 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 247 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B