ته‌ندروستی جیهان هۆشداری له تووشبوون و مردنی به‌كۆمه‌ڵ به‌هۆی كۆرۆنا له عێراق ده‌دات
پێشبینی ده‌كات سیناریۆی وڵاتانی ئه‌وروپا له عێراق دووباره ببێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق ده‌دات و دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان به رێنمایی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، له ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌ی تووشبوون و مردن به په‌تاكه بگاته ئاستێكی مه‌ترسیدار.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له به‌غدا ئاشكرایكرد، "به‌غدا زۆرترین فشاری له‌سه‌ره له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و رێژه‌ی 55% ی تووشبووانی خه‌وێندراو له‌و پارێزگایه‌ن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له هه‌ندێك پارێزگای وه‌ك واست و میسان ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتبووه سفر، به‌ڵام دواتر چه‌ند حاڵه‌تێك تۆماركران و پاشان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاوی ژماره‌ی تووشبووان له‌و پارێزگایانه راگه‌یه‌ندرا، له‌وانه‌ش پارێزگای نه‌جه‌ف كه ماوه‌ی 14 رۆژ بوو هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوونی لێ تۆمارنه‌كرابوو".
هه‌روه‌ها هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "ئه‌گه‌ر دۆخی تووشبوون وه‌ك ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت له 2 هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌مان سیناریۆی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی له عێراق دووباره ببێته‌وه و دیمه‌نی كه‌وتنی ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ببینرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ی له پرس و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیریدا له عێراق به‌دی ده‌كرێت، كه هه‌زاران كه‌س تێیدا به‌شدار ده‌بن و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی زۆر له‌نێوانیان روو ده‌دات شۆك و تۆقێنه‌ره، كارێكی لۆژیكی نییه له‌ناو ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌هۆی په‌تاكه هێشتا كه‌سانێك ده‌ڵێن كۆرۆنا درۆیه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی تووشبوون كه له یه‌كه‌م شه‌پۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تۆمار ده‌كران، به‌هۆی رێكاره‌كانی حكومه‌ت بووه، به‌ڵام هاوكاری نه‌كردنی هاووڵاتیان و پابه‌ندنه‌بوونیان ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌و بڕوایه‌ی، كه ئێستا به هه‌موو عێراقییه‌كان بڵێین: گوێ بۆ ده‌نگی عه‌قڵ بگرن، چونكه ئێمه له لێواری چاڵێكی گه‌وره‌داین".
H.B