سەرۆکی فەرەنسا سەردانی لوبنان دەکات
کۆشکی ئێلیزی ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیک، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی لوبنان دەکات.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە جۆزێڤ عۆن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی لوبنان کرد.
ماکرۆن، لەو پەیوەندییەدا پشتیوانی فەرەنسای بۆ لوبنان و هەوڵەکانی سەرۆک کۆمار بۆ پێکهێنانی حکوومەت و یەکخستنی لوبنان دووپات کردەوە.
کۆشکی ئێلیزی ئاشکرایشی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان لە داهاتوویەکی نزیک ئیمانوێل ماکرۆن، سەردانی بەیروت دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2025، جۆزێف عۆن، فەرماندەی باڵای سەربازیی سووپای لوبنان، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی، بووە 14مین سەرۆک کۆماری لوبنان.