وه‌زیری ته‌ندروستی: ئەمڕۆ تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند
داوا له هاووڵاتیان ده‌كات رێنمایی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی:
بەداخەوە ئەمڕۆش تووشبوون بە کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و هەر لە زیادبووندایە.
تکایە زیاتر توندوتۆڵ بن لە جێبەجێکردنی رێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی.
د. سامان بەرزجی
20ی حوزەیران 2020
H.B