سێ پارتی سیاسیی لە پەرلەمانی تورکیا فراکسیۆنێکی هاوبەشیان پێکهێنا

دوای گفتوگۆ و ڕاوێژێکی درێژ، پارتەکانی ئاییندە، سەعادەت و دەڤا فراکسیۆنێکی هاوبەشیان پێکهێنا و بڕیارە لەژێر ناوی "رێگای نوێ" لەژێر چەتری یەک پارتدا کۆببنەوە. 

میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، ناسنامەی هەر سێ پارتەکە لەژێر ئەو چەترە دەپارێزرێت، واتە هیچ پارتێک خۆی هەڵناوەشێنێتەوە. 

بەگوێرەی میدیاکان، سەرۆکی هەر سێ پارتەکە لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە، بەڵام کەسێکی دیکە دەبێت بە سەرۆکی گشتیی ئەو پارتە و هەوڵ دەدرێت کەسێک بێت سەر بە هیچ کام لەو سێ حزبە نەبێت.